دارستانەکانی نێوان سنە و شارەکی حەسن‌ئاوا سووتێندران

22:49 - 6 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێک لە دارستان و لەوەرگەی نێوان جاددەی سنە و شارەکی حەسەن ئاوا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە سوتێندران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوڵدەریی کوردپا، ئەمرۆ پێنج‌شەممە نەشێکی دیکە لە لەوەڕگەی نیوان جاددەی حەسەن‌ئاوا و شاری سنە لەلایەن کەسانێکی هەڵپەرستەوە ئاگریان تێبەردرا و لە ئاگردا سووتان.

هاووڵاتییان رایانگەیاندووە، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە رۆژی چوارشەممە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕ لە ئارادابووە و هەتا ئێستاش لەلایەن هیچ لایەن و ناوەندێکی حکوومەتییەوە هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی نەدراوە.

هەروەها رۆژی رابردوو بەشێکی بەرچاو لە دارستان و لەوەڕگەی کوندەکانی \"ترخان‌ئاوا، دەرەتفی، دۆڵەبی و سەردۆش\"ی سەربە شاری مەریوان لە ئاگردا سووتان.

دوابەدوای ئەو ئاگرکەتنەوانە ئەندامانی سەوزی چیای مەریوان هەوڵی کۆنتڕۆل کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوانەیان دا، کە لەگەڵ دژایەتیی مەءموورانی پاسگای هێزی ئینتزامیی \"پیران\" بەرەوڕوو بوونەوە.

هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بەردەوام رایانگەیاندووە کە ئاگر تێبەردانی دارستانەکان لەلایەن کەسانی سەربە حکوومەت و ئەندامانی سپای پاسدارانەوە بەمەبەستی تێکدانی ژینگەو سروشتی کوردستان، ئەنجام ئەدرێت.