دارستانەکانی شاری ئەیوانی غەرب بەرەو لەناوچوون دەچن + وێنــە

16:54 - 19 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ژینگەی شاری \"ئەیوانی غەرب\"ی سەربە ئوستانی ئیلام، لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو شارە لەبەرەبەری لە ناوچوون دان.

بەپێی راپۆتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، بەشێکی بەرچاو لە دارستانەکانی شاری ئەیوانی غەرب بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەشێک لە هاووڵاتییان،بەرەوڕووی خەسار و لەناوچوون بوونەتەوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە ئوستانی ئیلامەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: رێژەیەکی بەرچاو لە دار \"بەڕوو\"ـەکانی ناوچەی \"نادوار\"ی سەربە بەخشی \"زرنە\" شاری ئەیوانی غەرب لەلایەن هەندێک کەسی نابەرپرسەوە بەمەبەستی سوتمان دەربڕدرێن و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ هەڵوێستێکیان لەهەمبەر ئەو کردەوەدا نییە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، لە وەرزەکانی هاوین و پایزیشدا لە زۆربەی شوێنەکان لێڕەوار و ئەو دارستانانەکان لەلایەن کەسانی سەربە سپای پاسدارانەوە بەدەستی ئەنقەست ئاگریان تێبەر ئەدرێت.

کارناسانی ژینگە رایانگەیاندووە، لە ماوەی نزیک بە ١٠ سالی رابردوودا نزیک بە نیوەی دارستانەکانی شاری ئەیوانی غەرب و ناوچەی \"نادوار\" بەرەوڕی لە ناوچوون بوونەتەوە و ئەگەر ئەم رەوتە درێژەی هەبێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەو ناوچەیە دەبێتە چۆڵگە و بیابان.

\"12585.jpg\"

\"12586.jpg\"