دارستانی مانێشت لە ئیلام لە ئاگردا سووتا + وێنــە
22:44 - 2 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە لە رۆژانی رابردوودا زیانێکی قەرەبوونەکراوەی بە دارستانەکانی بەڕووی ئوستانی ئیلام گەیاند.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوودا لەوەڕگە و دارستانەکانی پشت تونێلی ئیلام لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەدا ژینگە و سروشتی کوردستان زیانێکی بەرچاوی پێ گەیشت.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٥ دۆنم لە دارستانی بەڕووی بناری چیای \"ئەوداڵان\"ی بە یەکجاری لە ناو برد.
ماڵپەڕی ناوچەیی \"ئیلام فردا\" بڵاوی کردەوە، مەئموورانی ژینگە پارێزیی ئوستانی ئیلام پاش ٢ کاتژمێر گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەو بەهۆی نەبوونی کەرەسەی و ئیمکاناتی تایبەت، نەیانتوانیوە بەشێوەی پێویست ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکەن.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئیدارە ژینگەپارێزییەکانی وڵاتی ئێران بۆ کەمێی مەئمووری شارەزا و پسپۆر بۆ پاراستنی سروشت و ژینگە دەگەڕێتەوە بەشێوەیەک کە بۆ هەر ٣٠ هەزار دۆنم لە دارستانەکانی ئێران تەنیا یەک مەئموور تەرخان کراوە.
٦٥٠ هەزار دۆنم لە خاکی ئوستانی ئیلام، کە نزیک بە ٨٧%ی رووبەری خاکی ئەو ئوستانە پێک دێنێت، لە دارستان و لێڕەوار پێکهاتووەو ئەحمەد شەهوانی نوێنەری خەڵکی ئوستانی ئیلام لە مەجلیسی ئێران بە هەواڵدەریی \"مێهر\"ی راگەیاندبوو، ٤٠٠ دۆنم لەو دارستانانە بەرەو لە ناوچوون دەچن.
کارناسانی ژینگە رایانگەیاندووە، لە ماوەی نزیک بە ١٠ ساڵی رابردوودا ستانداردەکانی ژینگە پارێزی لە وڵاتی ئێران بەرەو لاوازی چووەو ئەگەر ئەم رەوتە درێژەی هەبێت لە چەند ساڵی داهاتوودا زۆربەی دارستانەکانی وڵاتی ئێران بەتایبەتی دارستانەکانی کوردستان لەناو دەچن.