دارستان و لێرەوارەكانی ئیلام لەئاگردا سووتان + وێنــە

15:31 - 31 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی ئیلام، خەسارێكی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند.

رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٩‌ی خەرمانان دارستان و لەوەڕگەكانی بەخشی \"عبداڵان مانێشت\" هەڵكەوتوو لە باكووری ئیلام لەئاگردا سووتاو دەوترێت كە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەۆی كەمتر خەمی گەشتیاراندا هاتۆتە ئاراو.

هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردۆتەوە، ئاگركەوتنەوەكە زیاتر لە ١٠ هێكتار لە دارستانەکانی بەڕووی ئەو ناوچەیەی لەناو بردووە.

ئەو ئاگركەوتنەوەش وەكوو ئاگركەوتنەوەكانی پێشووی ناوچەكانی كوردستان بە هۆی نەبوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ كۆنترۆڵ كردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكە، خەساری بەرچاوی بە ژینگەی بەخشی \"عبدالان مانشت\" گەیاندووە.

ئەو ئاگرە كەوتنەوەیە كە بۆتە هۆی سووتانی دار بەڕووكانی ئەو ناوچەیە، لەلایەن خەڵكی خۆجێیی و چالاکانی ژینگەپارێزییەوە زۆر بە ئەستەم كۆنترۆڵ كراوە.

یانزە پارێزگای زاگرۆس نشینی ئێران، تەنیا یەک هێلی‌كۆپتێری تایبەت بە كوژاندنەوەی ئاگر هەیە و ئەویش لە شاری كرماشانە.
\"15508.jpg\"

\"15509.jpg\"

\"15507.jpg\"

\"15512.jpg\"

\"15511.jpg\"

\"15510.jpg\"