دادگایەكی توركیە سزای 420 ساڵ زیندانیی بۆ 45 رۆژنامەنووس و چالاكی سیاسیی كورد بڕییەوە
14:33 - 28 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دادگایەكی تاوانی حكوومەتی توركیە لە شاری \"ئادانا\" سزای 420 ساڵ زیندانیی بۆ 45 رۆژنامەنووس و چالاكی سیاسیی كورد دەركردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو دادگایە بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) ئەو 420 ساڵ حوكمەی بۆ ئەو رۆژنامەنووس و چالاكە سیاسییانە بڕیوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاردار دادگای تاوانی حكوومەتی توركیە لە شاری \"ئادانا\" بەڵگەیەكی بەهێزی لەبەردەستدا نەبووە هەتا ئەو تاوانە بەسەر ئەو چالاكە كوردانەدا بسەلمێنی.
ئەو 45 كەسە چەند مانگ لەمەوپێش لە چوارچێوەی چالاكییەكی (KCK) دا دەستبەسەر كرابوون و هەموویان بە زمانی كوردی پارێزنامەی خۆیان پڕ كردۆتەوە.
لە رۆژانی رابردووشدا مراد چیفتچی رۆژنامەنووسی كوردی خەڵكی كوردستانی توركیە و هەواڵنێری ئاژانسی نوچەی دیجلە(DİHA) لەلایەن لقی 7ی دادگای ئامەدەوە بە تاوانی نووسینی راپۆرتێك بە ٨ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سزا دراوە.