دادگایەك لە توركیە ئیزنی نەدا تاوانبارەكان بە زمانی كوردی قسە بكەن

15:55 - 23 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دادگایەك لەتوركیە ئیزنی بە تاوانبارانی دوسیەی \"KCK\" نەدا كە بە زمانی كوردی بەرگریی لە خۆیان بكەن.

دادگایی كردنی تاوانبارانی \"كوما جواكن كردستان\" بەڕێوە چوو و تێیدا ئیزن نەدراوە بە زمانی كوردی قسە بكرێت.

هاوكاتیش تاوانبارەكان بە زمانی توركی قسەیان نەكردووە و بۆ ئەو مەبەستە وەرگێریكیان بانگهێشتی دادگاكە كردووە.

بەپێی یاسای بنەڕەتی توركیە، تاوانبارانی كورد ئیزنی ئاخافتن و بەرگری كردن لە خۆیان بە زمانی كوردی هەیە.

هەر لەو دادگایی كردنەدا دادوەری دۆسیەكە رایگەیاندووە، بەپێی رێككەوتننامەی \"لوزان\" هیچ كەسێك ئیزنی قسە كردنی بە زمانی كوردی لە شوێنە فەرمییەكاندا نیە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە رێككەوتنامەی لوزان جەختی لەسەر پێدانی مافی زیاتر بە هاووڵاتیانی كوردی توركیە كردۆتەوە.