دادگای ئینقلابی قووچان حوکمی پێنج مانگ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕیەوە

15:12 - 20 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە خۆراسان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری قووچانەوە، بە پێنج مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"مەنسوور فەرەجزادە\"، تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی ڕەجەب، لە لایەن دادگای شاری قووچانەوە، بە پێنج مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" بۆ ئەم هاووڵاتییە کوردە دەرچووە.

ئەم هاووڵاتییە، ڕەزبەری ساڵی ٩٦ پاش بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەسبەسەر کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، پاش نزیک بە دوو مانگ دەسبەرسەریی بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.