دادگای ئینقلابی شاری شنۆ هاووڵاتییەکی کوردی بە شەش ساڵ زیندانمەحکووم کرد

16:11 - 24 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی \"هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\" لە لایەن دادگای ئینقلاب دادگایی کرا.

دادگای ئینقلاب، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.
هەواڵنێری کوردپا، لە شاری شنۆ شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە \"خەلیل شاهی\" خەڵکی گوندی\"سینگان\" ڕاگەیاند.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

\"خەلیل شاهی\" بە حوکمی بەسەر داسەپاو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ ناڕەزایەتی دەربڕیوە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگای پێداچوونەوە دەکات.