دادگای ئینقلاب و جەزایی سنە ١٢ ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتی کورد بڕییەوە
20:35 - 17 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتی کورد دوای چەند مانگ نادیار بوونی چارەنووس و شوێنی راگیرانیان، پاش موحاکمە لە دادگای ئینقلاب و جەزایی شاری سنە و لە دوو پەروەندەی جیادا، بە ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کران.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی رەنجبەر ٤٤ ساڵە و ئەحمەد بەهرامی ٤٤ ساڵە و خێزاندار و دانیشتووی گوندی \"میانە\"ی بەخشی کەڵاتەرزانی سنە، نزیک بە ٩ مانگ پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوون.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو دوو هاوڵاتییەکوردە، رۆژی ٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ عەلی رەنجبەر بە بیانووی نوێکردنەوەی مۆڵەتی چەکی راو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و دوای سەردانی ناوبراو بۆ ئەو ئیدارەیە دەستبەسەر کراوە.
دوای دەستبەسەر کرانی عەلی رەنجبەر، ئەحمەد بەهرامیش لە خانووکەی خۆیدا و لە گوندی \"میانە\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \"لقی پێنجەمی بازپۆرسی سنە دوای تەواوبوونی ئەو دوو پەروەندەیە و بە تاوانی \"دژایەتی لە گەڵ خودا\" پەروەندەکەیانی بۆ لقی یەکەمی دادگای ئینقلاب گواستوەتەوە .
ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلانی ئێرانەوە بە تاوانی \"دژایەتی لە گەڵ خودا\" و \"ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران\" هەر کامەیان بە ١ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری \"مەسجد سولەیمان\" دوور خراونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند: عەلی رەنجبەر و ئەحمەد بەهرامی لە پەروەندەیەکی دیکەدا و لە لقی ١٠٣ دادگای جەزایی هەر کام بە ٤ و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.
عەلی رەنجبەر خاوەن ٤ منداڵ و ئەحمەد بەهرامی خاوەن ٣ منداڵی کەم تەمەنن.
یەکێک لە نزیکانی عەلی رەنجبەر رایگەیاند: ناوبراو کەم ئەندام بووە و لە کاتی دەستبەسەربوونیدای لە ئیدارەی ئیتلاعات تووشی جەڵتەی مێشک بووە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو دو هاوڵاتییە کوردە لە زیندانی شاری سنە راگیراون و نەگوازراونەتەوە بۆ ئوستانی خوزستان.