دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی پشتڕاست کردەوە

15:57 - 15 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی \"محەممەد پەتاشی\"، کوڕی محەممەدکەریم، خەڵکی گوندی \"قەمتەرە\"، پشتڕاست کردەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییەی شاری ورمێ کرا.

ناوبراو، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، بۆ تەواوکردنی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشاردا ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، \"لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی\"، بێبەری بووە.