دادگای شاری مەهاباد حوكمی چوار ساڵ زیندانی بۆ ژنە ئەكتەرێكی كورد بڕییەوە
13:46 - 10 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: ژنە ئەكتەرێكی كوردی خەڵكی مەهاباد بە تاوانی رۆڵگێڕان لە درامایەكی تەلەفیزیۆنی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە حوكمی چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"بەفرین حوجەتی\" ژنە ئەكتەری خەڵكی شاری مەهاباد بەهۆی دەورگێڕان لە درامایەكی تەلەفیزیۆنی و بڵاوبوونەوەی لە یەكێك لە كاناڵە تەلەفیزیۆنەكانی دەرەوەی وڵات، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە ٤ ساڵ زیندان حوكم دراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، \"بەفرین حوجەتی\" مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەت دەستبەسەر و پاش ٤ رۆژ بە دانانی وەسیقە بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.
ئەو ژنە ئەکتەرە پاش ماوەیەك بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەت بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە \"ئومید قادری ئەقدەم\" هونەرمەندی دەرهێنەری ئەو دراما تەلەفیزیۆنیەش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كراوە و ئێستا لە زیندان دایە.