دادوەرێکی ورمێیی هاووڵاتییەکی بە ٢ مانگ لێکۆڵینەوەی زانستی سزا دا

17:22 - 24 رێبەندان 2719

بەرپرسی تۆڕی تەندروستیی ورمێ، هاووڵاتییەکی بە ٢ مانگ لێکۆڵینەوەی زانستی لە بواری خواردەمەنی سزا دا.

ئەو کەسە کە پیشەی بەستنی فرۆشی بووە، لەلایەن دادوەر "عەلی سدقیانی"، لە هەمبەر بەکاربردنی ڕەنگی "سنتتیک" لە ماددە خواردەمەنییەکان، بە ٢ مانگ لێکۆڵینەوە لە بواری زانستی سزا درا.

بە وتەی ئەو دادوەرە، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی سەربزێوی کردن لە بەکارهێنانی ڕەنگی نایاسایی لە کاتی دروستکردنی بەستنی، دەبێ بۆ ماوەی دوو مانگ ئاکامی ئەزموونەکانی خۆی و کردەوە نابێهداشتییەکانی خۆی، شی بکاتەوە.