داخوازی ئازادی بێ‌مەرجی زیندانییەکی سیاسی کورد ڕەت کرایەوە

14:33 - 24 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ داخوازی بێ‌مەرجی زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانیی ناوەندی ئەو شارە ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵووەر، داخوازی بێ‌مەرجی زیندانییەکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە ناوی \"ئازاد محەممەدی\" لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی \"دادوەر شێخلو\" ڕەت کرایەوە.

بڕینەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ لە کاتێکدایە کە پێشتر داخوازی ئازادی بێ‌مەرجی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە لە لایەن بەرپرس و دۆزگەرەوە تائید کرا بوو.

ماڵپەڕی \"هێرانا\" سەبارەت بە دۆخی ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە نووسیوویەتی: \"بە هۆی قەبووڵ کردن و ناڕەزایەتی دەبڕینی بەو حوکمە لە لایەن ئازاد محەممەدی ١٥ مانگ لە کاتی زیندانییەکەی کەم کراوەتەوە و ٧ مانگی ماوە کە ماوەی زیندانییەکەی تەواو بێت.\"

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی ٩٤ بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و پاش ٣ مانگ ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا \"بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر\" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوو.