داخرانی کتێبخانەی گوندی بێساران و کەمتەرخەمیی بەرپرسان + بەڵگەو وێنـــە
16:13 - 18 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ماوەی نزیک بە ٢ ساڵ کتێبخانەی گشتیی گوندی بێساران بەرەوڕووی داخران بۆتەوەو سەرەڕای بەدواداچوونی کۆمەڵێک لە دڵسۆزان و چالاکانی فەرهەنگی لەمەڕ کرانەوەی ئەو کتێبخانەیە، هەتا ئیستا بە داخراوی ماوەتەوە.
عەدنان زەبیحی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مامۆستا بێسارانی لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ماوەی نزیک بە ٢ ساڵە کتێبخانەی گوندی \"بێساران\"ی سەربە شاری سەوڵاوا بەبیانووی نەبوونی بودجەو کارمەندێکی تایبەت بۆ بەڕێوە بردنی کتێبخانەکە بەرەوڕووی داخران بۆتەوە.
زەبیحی راشیگەیاند: محەممەد رەئوف زەبیحی کە بە تێچوی خۆی بڕی ٢٠ میلیۆن تمەن کتێبی بەنرخی بۆ ئەو کتێبخانەیە کڕیوە، چەندین جار سەردانی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە، بەڵام هەتا ئێستا درگای کتێبخانەکە بەداخراوی ماوەتەوە.
کتێبخانەی گوندی بێساران چەندین هەزار کتێبی بەنرخی لە بوارەکانی مێژووی، پزیشکی زانستی و ئایینی لەخۆ گرتووە، بەڵام هەتا ئیستا بەڕووی خوێندکاران، قوتابیان و ئۆگرانی خوێندنەوە و زانست و فێربووندا داخراوە.
گوندی بێساران یەکێک لە پڕ حەشیمەتترین گوندەکانی کوردستان لە ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شاری سەوڵاوایە کە نزیک بە ١٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.
عەدنان زەبیحی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مامۆستا بێسارانی لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ماوەی نزیک بە ٢ ساڵە کتێبخانەی گوندی \"بێساران\"ی سەربە شاری سەوڵاوا بەبیانووی نەبوونی بودجەو کارمەندێکی تایبەت بۆ بەڕێوە بردنی کتێبخانەکە بەرەوڕووی داخران بۆتەوە.
عەدنان زەبیحی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مامۆستا بێسارانی
بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مامۆستا بێسارانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئیدعایەی بەرپرسانی رێکخراوی کتێبخانە گشتییەکانی وڵاتی ئێران لە حاڵێک دایە کە چەندین کەس لە خەڵکی ئەو گوندە ئامادەن بەشێوەی خۆبەخش لەسەر کتێبخانەکە کار بکەن، بەڵام ئەو رێکخراوە بەبیانووی پاراستن و بەرپرسیاربوون لەمەڕ کتێبەکان، ئێزنی ئەو کارەش نادا.زەبیحی راشیگەیاند: محەممەد رەئوف زەبیحی کە بە تێچوی خۆی بڕی ٢٠ میلیۆن تمەن کتێبی بەنرخی بۆ ئەو کتێبخانەیە کڕیوە، چەندین جار سەردانی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە، بەڵام هەتا ئێستا درگای کتێبخانەکە بەداخراوی ماوەتەوە.