داخرانی چەندین قوتابخانەی ئوستانەكانی كرماشان و كوردستان
13:22 - 21 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: قوتابخانەی ژمارەیەک لەشارەكانی دوو ئوستانی كرماشان و سنە بە هۆی بارینی بەفری زۆرەوە داخران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و پشت بەستن بەسەرچاوە ناوچەییەكان، ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی ٢١ی بەفرانبار، قوتابخانە سەرەتاییەكانی \"كرماشان، ماهیدەشت، دینەوەر، سەحنە، هەرسین، بێستوون و كەنگاوەر\" بە هۆی بارینی بەفر و سەرما و سۆڵەوە تەعتیل كراون.
ئەو قوتابخانانە لە هەر دوو شیفتی بەیانی و دوانیوەڕۆ خوێندیان تێدا راگیراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و بەهۆی بەفر بارین و بەستەڵەكەوە قوتابخانەی چەندین شاری ئوستانی كوردستانیش بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.
هەروەها لەسەر بڕیاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئوستانی كوردستان، شیفتی بەیانیی قوتابخانە سەرەتاییەكانی سنە، كامیاران و مووچش، پشوو بووە.
لەو بارەیەوە بەرپرسی ناوەندی كۆنترۆڵی كەش و هەوا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە لە ١١ پارێزگای ئێران بەفرێکی یەکجار زۆر باریوەو هاتوچۆ کردن لە رێگەوبانی ئەو ١١ ئوستانە ئەستەم بۆتەوە.
ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابخانەكانی ئوستانی لوڕستانیش خوێندنیان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە راگرتووە.