خەڵكی گیلانغەرب بە هانای كوردەكانی شنگالەوە چوون
16:06 - 11 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: شارەكانی كوردستانی ئێران یەك لەدوای یەك پەیوەست بە كەمپەینی كۆ کردنەوەی یارمەتیی بۆ لێقەوماوانی شنگال دەبن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكی كەمپەینی پشتیوانی لە لێقەوماوانی شنگال لە شاری گیلانغەرب لە ئوستانی كرماشان دەستی پێكرد.
ئەو كەمپەینە لەسەر داوای چالاكانی فەرهەنگی، رۆژنامەنووسان و ئەدیبانی كورد بە تایبەت كانوونی پارێزەرانی دادگوستەری كرماشان و ئیلام وەرێخراوە.
مۆڵەتی ئەو كەمپەینانە لەلایەن مانگی سوورەوە دەدرێت و هاوكاتیش لەگەڵ رێگری و ئاستەنگی كات و شوێنیش بەرەوڕوو دەبنەوە.
رۆژی رابردووش ئەو كەمپەینە لە شارستانی هەرسین لە ئوستانی كرماشان چالاكی خۆی بە مەبەستی كۆكردنەوەی یارمەتی وەگەڕ خستبوو.
نەعیم نەجەفی یەكێک چالاكانی كۆكردنەوەی یارمەتییە مرۆییەكان لە گیلانغەرب وتوویەتی: ئەو كەمپەینە دەیهەوێلە ژێر دروشمی \"ئاشتی، دۆستایەتی و هاودەنگی لە گەڵ مرۆڤەكان\" یارمەتییەكانی خەڵگی گیلانغەرب بە دەستی شنگالییەكان بگەیەنێو هاوكاتیش دەنگی هەقخوازانەی خەڵكی ئەو دەڤەرە بە ئەو دیوی سنوورەكان بگەیەنێت.
مانگی رابردووش ئەنجومەنە خەڵكییەكان لە ئوستانی كرماشان خوازیاری دامەزراندن و وەرێخستنی كەمپەینی كۆكردنەوەی یارمەتی بە كوردە ئیزەدییەكان بوون كە دواتر لەگەڵ فشار و رێگرییەكانی ناوەندە ئەمنییەكان بەرەوڕوو بوونەوە، بەڵام چالاكانی كورد سەرەڕای فشارەكان هەتا ئێستا چەندین كەمپەینیان وەرێخستووە.
شاری جوانڕۆ لەو بوارەدا دەستپێشخەری كرد و كەمپەینی كۆكردنەوەی یارمەتی وەرێخست.
شوێنی كۆكردنەوەی یارمەتییەكان لە گیلانغەرب \" میدان راهنمایی و رانندگی\" ئەو شارە راگەیەندراوە.
شارستانی گیلانغەرب زیاتر لە ٧٠ هەزار كەس حەشیمەتی هەیە و لە باشووری ئوستانی كرماشان هەڵكەوتووە و بەیەكێك لە ناوەندە سەرەكییەكانی ئەدەبیاتی كەڵوڕی دێتە ئەژمار.
وێنــه: تاق وهسان