خەڵكی ڕوانسەر نەچوونە سەیری ئێعدامی لاوێکی کورد + وێنە

14:42 - 21 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سزای ئێعدامی زیندانییەکی کوردیان لە شاری ڕوانسەڕ جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، پێنج‌شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"حوسێن عەبدوڵڵاهی\" کوڕی \"حەسەن\"، لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری ڕوانسەر، بە بەشداریی بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی حکوومەتی ئێران، ئێعدام کرا.

\"30627.jpg\"
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، حوسێن عەبدوڵڵاهی بە کوشتنی سەرۆکی دادگوستەریی شاری ڕوانسەر، تاونبار کردبوو.

ئامادەکاریی شەوی ڕابردوو بۆ جێبەجێ‌کردنی ئێعدام
بەپێی ڕاپۆرت و وێنە بڵاوکراوەکان، هاووڵاتییانی شاری ڕوانسەر نەچوونەتە سەیری ئێعدام‌کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و لە شوێنی ئێعدامەکە ئامادە نەبوون.

ڕۆژی ڕابردوو پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی جێبەجێ‌کردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد، چالاکانی مەدەنی و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە وەڕێخستنی کەمپەینێک، داوایان کرد ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێعدام نەکرێت، و هەروەها داوایان لە خەڵکی ڕوانسەر کرد کە لە شوێنی ئێعدامەکە ئامادە نەبن.

حوسێن عەبدوڵڵاهی، خەڵکی گوندی سیاحەتیی \"قۆڕی قەڵا\"ـی سەر بە شاری ڕوانسەرە و تەمەنی ٣٣ ساڵە.

دوای ئێعدامی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی قەزایی و حقووقیی مەجلیسی ئیسلامیی ئێران، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئیسنا ڕایگەیاند کە، ئێعدام هیچ کاریگەرییەکی پێشگیرانەی لە کۆمەڵگادا نەماوە.

بە گوتەی جەلیل ڕەحیمیی‌جەهان‌ئابادی، خودی مەسەلەی ئێعدام بووەتە خەسارێکی بەرینی کۆمەڵایەتی، ئەمنییەتی و ئەخلاقی.

\"