خەڵكی ورمێ لە ناڕەزایەتی بە كوژرانی كۆڵبەرێك مان دەگرن
19:19 - 26 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: خەڵكی شارەدەێی \"راژان\"ی سەر بە بەخشی \"سیلوانە\"ی شاری ورمێ لە ناڕەزایەتی بە كوشتنی لاوێكی كوردی كۆڵبەر داوای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەكەن.
بەپێی بانگەوازێك كە خەڵكی شارەدێی راژان بڵاویان كردۆتەوە و نوسخەیەكی بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، دانیشتوانی شارەكی راژان بەهۆی ناڕەزایەتی بە كوشتن و بریندار كردنی كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد و بەتایبەت كوژرانی كۆڵبەری لاوی كورد كە ماوەیەك لەمەوپێش بە شێوەیەكی دڕندانە كوژرا، داوایان لە سەرجەم خەڵكی شاری ورمی و دەورووبەری و بەتایەبت ناوچەكانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و شارەكی راژان كردووە لەو حەرەكەتە بەكۆمەڵ و ناڕەزایەتییە هێمنانەدا بەشداری بكەن.
لەو بانگەوازەدا ئاماژە بە ژیانی هەژاری و دەستەنگیی خەڵكی ناوچە كوردنشینەكان و زەخت و گوشارە ئابوورییەكان و هەروەها و كردەوە و رەفتاری نامرۆڤانەی هێزی نیزامییەكانی حكوومەت لە هەمبەر كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد كراوە كە دەبێتە هۆی كوژرانیان.
سه‌رله ئێواره‌ی ٢٢ی ره‌زبه‌ر، له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی \"راژان\"ی سه‌ر به به‌خشی سیلوانه، پۆلێک له کۆڵبه‌رانی کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران و له ئه‌نجامدا که‌سێک به‌ناوی \"حه‌بیب سه‌عاده‌تیان\"، خه‌ڵکی گوندی راژان کوژرا و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش به‌ناوی \"شه‌مسه‌دین کۆڵه‌یی\" کوڕی\"نه‌عمان\" به توندی بریندار بوو.
بەپێی بانگەوازێك كە خەڵكی شارەدێی راژان بڵاویان كردۆتەوە و نوسخەیەكی بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە، دانیشتوانی شارەكی راژان بەهۆی ناڕەزایەتی بە كوشتن و بریندار كردنی كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد و بەتایبەت كوژرانی كۆڵبەری لاوی كورد كە ماوەیەك لەمەوپێش بە شێوەیەكی دڕندانە كوژرا، داوایان لە سەرجەم خەڵكی شاری ورمی و دەورووبەری و بەتایەبت ناوچەكانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و شارەكی راژان كردووە لەو حەرەكەتە بەكۆمەڵ و ناڕەزایەتییە هێمنانەدا بەشداری بكەن.
لەو بانگەوازەدا ئاماژە بە ژیانی هەژاری و دەستەنگیی خەڵكی ناوچە كوردنشینەكان و زەخت و گوشارە ئابوورییەكان و هەروەها و كردەوە و رەفتاری نامرۆڤانەی هێزی نیزامییەكانی حكوومەت لە هەمبەر كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد كراوە كە دەبێتە هۆی كوژرانیان.
حەبیب سەعادەتیان لاوی کوژراو
بەپێی بانگەوازی خەڵكی شارەكی راژان ئەو حەرەكەتە ئیعترازییە بۆ ناڕەزایەتی بە كوشتن و بریندار كردنی بەردەوامی كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد بڵاو كراوەتەوە، ئەو ناڕەزایەتیە رۆژی هەینی رێكەوتی 28ی رەزبەر پاش نوێژی هەینی لە ناوچەكانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و راژان بەڕێوە دەچێت.سه‌رله ئێواره‌ی ٢٢ی ره‌زبه‌ر، له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی \"راژان\"ی سه‌ر به به‌خشی سیلوانه، پۆلێک له کۆڵبه‌رانی کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران و له ئه‌نجامدا که‌سێک به‌ناوی \"حه‌بیب سه‌عاده‌تیان\"، خه‌ڵکی گوندی راژان کوژرا و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش به‌ناوی \"شه‌مسه‌دین کۆڵه‌یی\" کوڕی\"نه‌عمان\" به توندی بریندار بوو.