خەڵكی كوردستان: یارمەتییەكان بە ئەمانەتەوە بگاتە دەستی لێقەوماوانی شنگاڵ
15:54 - 25 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: پشتیوانی لەكوردەكانی عێراق و سووریا بەتایبەت شارەكانی شنگاڵ و كوبانی رێپێوانی هێمنانەی هاووڵاتییانی كوردی لەئێران بەدوای خوێدا هێناوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییانی كورد لەكرماشان لەهەوڵی بەڕێوەبردنی رێپێوانێكی ئاشتیخوازنە لە بەردەم ئوستانداریدان و بڕیارە ئەو رێپێوانە سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە و لەسەر داواو بانگەوازی كۆڕی راوێژی چالاكانی مەدەنی یارسان بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئەو بانگەوازە، دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ ئیزەدی و مەسیحییەكان و هەروەها كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوان، ئامانجی سەرەكیی ئەو كۆبوونەوە و رێپێوانە لەقەڵەم دراوە.
هاوكاتیش بڕیارە دوانیوەڕۆ كاتژمێر پێنج و نیو ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری سەردەشتیش رێپێوانێكی هاوشێوەی كرماشان بەڕێوە بچێت.
ئەو هەوڵەی خەڵكی سەردەشت بە مەبەستی هاودەردی دەربڕین لەگەڵ كوردە ئیزەدییەكانی شنگاڵ ئەنجام دەدرێو بڕیاری لە نزیك تالاری \"شەمامی\" دەست پێبكات و لە ئاوایی \"شینوە\" كۆتایی پێبێت.
بێجگە لەو رێپێوانانە، هاووڵاتییانی كوردستانی ئێران یارمەتییەكی زۆریشیان بۆ ئاوارەكان كۆ كردۆتەوە.
لە سەردەشت، روانسەر و سنە چەندین بووك و زاوا زێڕەكانی خۆیان پێشكەش بە ئاوارەكانی شنگاڵ كردووە، پێشتریش كچێك لەشاۆی جوانڕۆ گوارەكانی خۆی پێشكەش بە کوردە ئیزەدییە ئاوارەكان كردبوو.
هەواڵنێرانی كوردپا لەشارەكانی كوردستان رایانگەیاندووە، لە نوێژی هەینیدا سەندووقی كۆكردنەوەی یارمەتی لە مزگەوتەمكان دانرابوو.
سەرچاوەیەك باسی لەوە كردووە، هێندی ناوەندی حكوومی وەكوو \" خاچی سوور و مانگی سوور\" لە هەوڵی ئەوەدان یارمەتییە نەخدییەكانی كۆكراوە بۆ ئاوارەكانی شنگاڵ، رەوانەی غەزە بكەن و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتییانی كورد دروست كردووە و وتوویانە: پێویستە یارمەتییەكان بە ئەمانەتەوە بگاتە دەستی لێقەوماوان.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامانی كەمپەینی كۆكردنەوەی یارمەتی لە نودشە وتوویانە:\" ئێمە بۆ خۆمان یارمەتییەكان دەگەیەنینە دەست بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان\".
لە كۆمەڵگەی هونەریشدا یارمەتی بۆ ئاوارەكانی شنگاڵ و كوبانی كۆ كراوەتەوە و گرووپی موزیكی جادەی هەورێشم چەند پارچە مۆسیقایەكیان پێشكەش بە ئاوارەكان كردووە.
كەیهان كەڵوڕ پارچە گۆڕانییەكی لەژێر ناوی \" لایەهای تەنیایی\" بۆ كوردەكانی شنگاڵ و كوبانی وتووە و بڕیارە لە شارەكانی ئیزمیر و ئێستانبوڵی توركیا لە قاڵبی كۆنسێرتدا جێبەجێبكات و داهاتەكەی پێشكەش بە لێقەوماوان دەكات.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دۆخی ئاوارەكانی شنگالی بە خراب و هەژێنەر و کارەساتبار لەقەڵەم داوە و بەوتەی ئەو رێكخراوەیە نزیک بە ٣٥ هەزار کوردی ئیزەدی لە چیاکاندا ماونەتەوەو نزیک بە ١٥٠ هەزار کەسیش گەیشتوونەتە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
ئیزەدییەكان كەمینەیەكی مەزهەبی كورد زمانن كە لە باكووری عێراق، سووریا، باشووری رۆژهەڵاتی توركیە و قەوقاز نیشتەجێن.
ئەو شار و ئاواییانەی كە هەتا ئێستا هەوڵی كۆكردنەوەی یارمەتیان داوە بریتین لە: كرماشان، جوانڕۆ، بانە، بۆكان، سەقز، سنە، مەریوان، نۆدشە، سەڵماس، كەنگاوەر، سەردەشت، روانسەر، كامیاران، دیواندەڕە، سەوڵاوا، پاوە، نێ و ئەڵك.