خەڵكی كرماشان خوازیاری وەشانی بەرنامە بە زمانی كوردین

16:09 - 10 بەفرانبار 2711
كوردپا: خەڵكی پارێزگای كرماشان و بە تایبەتی خوێندەوارانی كوردی ئەو پارێزگایە خوازیاری بڵاو كردنەوەی بەرنامە بە زمانی كوردی لە كاناڵی ئوستانی \"زاگروس\"ن.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كرماشان، سەرەڕای ئەوەی كە ئەو پارێزگایە چەندین ساڵە خاوەنی شبكەی ئوستانییە، بەڵام هەتا ئێستا گرینگییەكی ئەوتویان بە زمان و فەرهەنگ كوردیی گەوروترین پارێزگای كوردنشین نەداوە.

ئەم پارێزگایە سەرەڕای ئه‌وه‌یکه خاوەنی چەندین زاراوەی كوردی وەكوو كەڵهۆڕی، گورانی، سۆرانی، لەكی و هەورامییه هەتا ئێستا دانیشتوانی ئەم پارێزگایە لە بوونی بەرنامە بە زمانی كوردی بێبەشن و ئەگەریش بڵاو دەكرێتەوە لە راستای جێ‌خستنی وشەی فارسی لە نێو ئەو زاراوانە دایە.

لێپرسراوانی ئەم كاناڵە تلەویزیونییە ، بەو كەسانەی كە دیانهەوێ‌مێژووی كورد و فەرهەنگی كورد زیندوو رابگرن ناو و ناتورەی جوراوجۆریان دەدەنە پاڵ و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە زمانی كوردی لەو كاناڵەدا بەرەو لاوازی بروات.

ئەم سیاسەتەی لێپرسراوانی كاناڵی ئوستانی زاگروس، ئیعتراز و ناڕەزایەتی بەشێك لە چالاكانی فەرهەنگی لێكەوتۆتەوە.