خەڵاتی "کەمپەینی مێهربانییەکانی جوانڕۆ" بەخشرایە بنەماڵەیەکی سنەیی

11:15 - 16 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کەمپەینی "مێهربانییەکانی جوانڕۆ" بەمەبەستی ڕێزگرتن لە هەڵوێستی  بنەماڵەیەکی سنەیی کە لە خوێنی بکوژی کوڕەیان خۆشبوون خەڵاتی ئەو کەمپەینەی بەو بنەماڵەیە بەخشی .

ڕۆژی هەینی ١٥ی سەرماوەز، کەمپینی مێهرەبانییە چووکەکانی شاری جوانڕۆ، "تەندیسی مێهربانی"ـیان پێشکەش بە بنەماڵەی "مەحیەدین ئەبولقاسمی" کرد، کە لە خوێنی بکوژی کوڕەکەیان خۆشبوون.

ئەندامانی کەمپینی "مێهرەبانییە چووکەکانی جوانڕۆ"، بەنیشانەی دڵگەورەیی بنەماڵەی ئەبولقاسمی، سەردانی ئەو بنەماڵەیان کرد کە بڕياری لێخۆشبوونیان بۆ بکوژی کوڕەکەیان دەرکردبوو و خەڵاتی ئەو کەمپینەیان پێبەخشین.

"پوویا ئەبولقاسمی" پاڵەوانی لەشجوانیی ئێران ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٠ بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ لاوێک بە ناوی "هێمن ئەورامی نژاد" بە چەقۆ بریندار دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

پاش بڕیاری لە سێدارەدانی هێمن، دوو کاتژمێر پێش لە جێبەجێکردنی حوکمەکە، بنەماڵەی ئەبولقاسمی لێخۆشبوونیان بۆ بکوژی کوڕەکەیان دەرکرد و ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش نزیک بە ٦ ساڵ زیندانی، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.