خەمی نان کۆڵبەرێکی دیکەی کردە قوربانی

17:01 - 21 رێبەندان 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد فەقیزادە"، خەڵکی پیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەریدا پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا.

"محەممەد فەقیزادە" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.