خەرمانی میداڵی ئاسیایی و نێونەتەوەیی، وەرزشوانانی کرماشانی گەیشتە ٣٢ میداڵ

14:32 - 25 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانانی کرماشان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کێبڕکێی ئاسیایی و نێونەتەوەیی، توانی ٣٢ میداڵ، بە دەست بهێنن.

بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی شاری کرماشان، ڕایگەیاند: وەزرشوانانی شاری کرماشان لە کێبڕکێیە ئاسیایی و نێونەتەوەییەکانی، توانییان، سەرجەم ٣٢ میداڵ بە دەست بهێنن.

بە وتەی سابیر ڕەحیمی، وەرزشوانانی کرماشانی لە ئاستی جیهاندا، ئەمساڵ توانیان ٥ میداڵی زێڕ، ٨ میداڵی زێو و ٣ میداڵی بڕونزیان، کە سەرجەم دەگاتە ١٦ میداڵ، بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: لە ئاستی ئاسیاشدا، سەرجەم ١٦ میداڵیان بە دەست هێناوە کە لە کۆی ئەو ١٦ میداڵە، ١٠ میداڵی زیر، ٢ زێو و ٤ برونزیان، بە دەست هێناوە.

ئەو بەرپرسە وەرزشییە هەروەها دەڵێت: وەرزشوانانی کرماشان لە ئاستی تیمیشدا، ٢٠ میداڵی زێر، ١٩ زێو و ١٨ بوڕنزیان بە دەست هێناوە و لە ئاستی نێونەتەوەییشدا، ٢٤ میداڵییان بە دەست ‌هێناوە کە لە کوی ئەو ٢٤ میداڵە، ١٣ میداڵی زێر، ٦ زێو و ٥ برونز بوون.

سابیر ڕەحیمی هەروەها دەڵێت: خەرمانی میداڵی ئەمساڵی وەرزشوانانی کرماشانی لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئاسیای و ناوخۆ و پارێزگایەی، سەرجەم ٤٦٨ میداڵ، بووە.