"خەبات دێهدار" لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا

17:58 - 24 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی خاکەلێوە، "خەبات دێهدار"، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

"خەبات دێهدار" پاش ٨ ساڵ ئەندامیەتی لە کۆمەڵە و بە وەرگرتنی ئەماننامە لە ساڵی ٨۹ گەڕابووەوە ئێران و ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە کۆمەڵە" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکوم کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە لە کۆتاییەکانی ماوەی تەعلیقییەکەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو.

ناوبراو پاش ئەو ماوەیە لە دۆسیەیەکی دیکەدا، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ۳ مانگ و ۱۰ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا و حوکمی هەڵپسێردراوی پێشووتری بو تەعزیری گۆڕدرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە لە ماوەی زیندانیبوونەکەیدا لە مافی مورەخەسی وەرگرتن بێبەری بووە.