خۆکوژیی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەکامیاران
14:18 - 14 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٨ ساڵەی کوردی خەڵکی ناوچەی کامیارن، لەئەنجامی فشاری بنەماڵەییدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ مەهتاب ئیسحاقی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی \"تا\"ی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی کامیاران، لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە، هەوڵی خۆ کوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، مەهتاب ئیسحاقی کچی ساتیار کە رۆژی پێنجشەممە لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، چەند رۆژ پێشتریش بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە لەرێگەی خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەو کچە تەمەن ١٨ ساڵەیە پاش ئەوەی لەئەنجامی خواردنی ئەو حەبانەدا لە نەخۆشخانەی شاری کامیاران لە مەرگ رزگار کرابوو، بەهۆی ئەوە کە سەرلەنوێ لەلایەن کەسوکارییەوە بەرەوڕووی سەرکۆنە ببوویەوە، هەوڵی خۆکوژیی دابوو، کە بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا، ١٥ ژن و کچ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.