خۆکوژیی کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شاری شنۆ

22:32 - 26 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ و دانیشتووی شاری شنۆ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە کچێکی دانیشتووی گەڕەکی پشت مزگەوتی جامیعەی شارشنۆ کورتکراوەی ناسنامەی ئەو کچەی \" خ، م\" راگەیاندووە کە بە لێدانی چەقۆ لە سەر دڵی خۆی بۆتە هۆی پچڕانی دەماری \"ئائورت\" و پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکان بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کچە تەمەن ٢١ ساڵەیە لە ئەنجامی کێشە لەگەڵ دایک و باوکی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٣٢ ژن و کچی کورد لە ناوچە وکردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بەسەرنجدان بە خێڵەکی بوونی کۆمەڵگەی کوردەواری، نەبوونی میدیای ئازاد بۆ رووماڵ کردنی هەواڵەکان، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.

چالاکانی ژنان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیی ئازاد لەمەڕ خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد بکرێت، ئاماری خۆکوژی چەندین بەرابەری ئەو ئامارەیە کە لەمیدیاکانەوە بڵاو دەبنەوە.