خۆکوژیی کرێکارێک و کچێکی مێرمنداڵ لە شارەکانی کوردستان

15:51 - 23 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ڕەوتی خۆکوژییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و هەتا ئێستا دەروونناسان و کۆمەڵناسان لە خەسارناساندنی خۆکوژی، دۆش داماون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی \"قادر\"، تەمەن ٦٠ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی تەپەی شافێعی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە کوردە، بەهۆی بێکارییەوە و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی داهات، خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی \"هاجەر ئەرووسی\"، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی فەقێ ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی \"شەکراوێـ\"ـی شاری پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، خۆی کوشت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژیی \"هاجەر ئەرووسی\" لەبەر دەستدا نییە.