خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

14:17 - 27 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە خواردنی حەب، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، ژنێکی کورد بە ناوی \"زینەت کەریمی\"، ٢٦ ساڵە، خەڵکی کرماشان، دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

ئەم ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، بە خواردنی حەب، خۆی کوشتووە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، ژنێکی کورد بە ناوی \"پرشنگ ساڵحییە\"، ٤٠ ساڵە، خەڵکی پیرانشار، بە هۆی هەژاری، دەستی دایە خۆسووتاندن و گیانی لەدەست دا.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، ژنێکی کورد بە ناوی \"ئێلهام مورادی\"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.