خۆکوژیی ژنانی کوردستانی ئێران لە دووتوێی ئامارێکدا

14:22 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: لێکدانەوەی ئاماریی ناوەندی توێژنەوەی کۆمەڵایەتیی \"رۆژهەڵات\" لەمەڕ خۆکوشتن و کورژرانی ژنان لە ٨ مانگی ساڵی ٩١ی هەتاوی لە کوردستانی ئێران.


ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵات بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوشتن و کوژرانی ژنان لە ناوچە کورد نشینەکانی ئێران، لێکدانەوەیەکی ئاماریی ٨ مانگی رابردووی ئەمساڵ دەخاتە روو.

ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو تۆمار کراون.

خشتەی ژومارە (١)
شێوەی مردنی قوربانیان
\"9938.jpg\"



خشتەی ژومارە (٢)
تەمەنی قوربانیان
\"9939.jpg\"




بەپێی ئەو خشتەیەی سەرەوە نێونجی تەمەنی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نیوان ١٦ بۆ ٢٥ ساڵ دایە بە (٠.٥٠%) زۆرترین ریژەی ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێ کە خۆیان کوشتووە یان کوژراون.

هەروەها ئەو کەسانەی تەمانیان دیاری نەکراوە (٣٦.٧%)ــه و ئەو کەسانەی کە نێونجی تەمەنیان لە نێوان ٢٦ – ٣٠ ساڵ و سەرووی ٣٠ ساڵ دایە بە ریز (١٠.٠%) و (٣.٣%)ـــە.

نمووداری ژومارە (١)
\"9940.jpg\"





بەپێی ئەو نموودارە مانگەکانی خاکەلێوە، بانەمەڕ، جۆزەردان و رەزبەر زۆرترین ئاماری قوربانییان لەخۆ دەگرن و مانگەکانی پووشپەڕ، گەلاوێژ، خەرمانان و خەزەڵوەر بەنیسبەت مانگەکانی دیکە کەمترین رێژەی قوربانیان لەخۆ دەگرن.

خشتەی ژومارە (٣)رێژەی قوربانیان لە پاریزگا کوردنشینەکان دەردەخات
\"9941.jpg\"







ئەو خشتەیە دەریدەخات کە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە (٦٦.٧%) زۆرترین ئاماری قوربانی هەیە و پارێزگای کوردستان، کرماشان و ئیلام، بەڕیز (٢٣.٣%) و (٦.٧%) و (٣.٣%) لە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمدا جێ دەگرن.

هەروەها بەپێێ ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە ساڵەکانی رابردوودا لە پاریزگاکانی ئیلام و کرماشان زۆرترین ئاماری خۆکوشتن تۆمار کراون و لە هەموو پارێزگاکانی ئێران لەسەرترن.

بەڵام ئەم لێکدانەوە ئامارییە تەنیا بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماریی ئاژانسی کوردپا دەخرێتە روو.

خشتەی ژومارە (٤)
هۆکارەکانی خۆکوشتن و کوژرانی ژنان
\"9942.jpg\"




ئەو خشتەیە نیشاندەری ئەوەیە کە کێشەی بنەماڵەیی بە رێژەی (٤٠%) هۆکاری سەرەکیی مەرگی قوربانیان بووە.

هەروەها (٤٣.٣)یش بە هۆکاری نادیار بوونەتە قوربانی. لێرەدا پێویستە ئەوە بگوترێ کە زۆرینەی ئەو قوربانیانە خۆیان کوشتووە، چونکە کێشەی کۆمەڵایەتیی ناو بنەماڵەکان زۆر بەکەمی ئاشکرا دەبن و بە شاراوەیی دەمێننەوە و بەم هۆیەوە هۆکاری مردنی قوربانیان بە نادیاری دەمێنێتەوە.

هۆکاری نامووسی کە بۆتە هۆی مردنی ٢ کەس تەنیا ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێت کە بەناوی پاراستنی نامووسەوە کوژراون و ٩ کەسی دیکەش ئەو کەسانەن کە هۆکاری مردنیان نادیارە. بۆیە هۆکاری کیشە و گرفتی بنەماڵەیی تەنیا ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێت کە خۆیان کوشتووە.

هۆکاری کێشەی ئابووری، رێگرتن لە خوێندن و گێرۆدە بوونی ئەندامانی بنەماڵە بە مادەی سڕکەر، هەرکامیان بوونەتە هۆکاری مردنی ١ کەس کە هەر ٣ کەسەکە دەچنە ریزی ئەو کەسانەوە کە دەستاین داوەتە خۆکوژی.

خشتەی ژمارە (٥)
شێوەی خۆکوشتنی ژنان
\"9943.jpg\"



بەپێێ ئەو خشتەیەی سەرەوە لە نێوان ئەو هۆکارانەی دەست نیشان کراون، دەتوانین بڵێین شێوەی خۆسووتاندن باوترین شێوەی خۆکوشتنی قوربانیان بووە. هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی خۆیان سووتاندووە لە دۆخێکی دەروونیی زۆر خراپدا ژیاون و بەم هۆیەوە دەستیان داوەتە خۆکوشتن.

خشتەی ژومارە (٦)
ئەم خشتەیە شێنیی کوژرانی ژنان نیشان ئەدات
\"9944.jpg\"




ئەو خشتەیە دەرخەری کوژرانی ٥ ژنە کە لەناو ماڵ و ٦ کەسی دیکەش کەلە دەرەوەی ماڵدا کوژراون. هەروەها ئەو ئامارە ئاماژە بەوەش دەکا کە توندوتیژی و نائەمنی لە ناوماڵ و کۆمەڵگاشدا هەڕەشە لە ژنان دەکات.

خشتەی ژمارە (٧)
ئەم خشتەیە پێوەندیی نێوان هۆکارەکانی خۆکوژی یان کوژرانی ژنان و شێوەی مردنیان نیشان ئەدات.
\"9945.jpg\"



خشتەی ژومارە (٧) نیشان ئەدات کە زۆرینەی ژنان لەبەر کێشەی بنەماڵەیی خۆیان کوشتووە یان کێشەی ئابووری و رێگرتن لە خوێندن و توشبوون بە مادەێ هۆشبەر کە ئاماژەیان پێکرا، بوونەتە هۆکاری خۆکوشتنی ژنان.

بەڵام بەپێی خشتەی ژومارە (٦)، ٥ کەس لەو ژنانە لەناو ماڵ و لەژێر ناوی پاراستنی نامووسدا کوژراون کە هەر ٥ کەسەکە لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیانەوە کوژراون. هەر بەپێی خشتەی ژومارە (٦)، ٧ کەسیان بە هۆکاری نادیار و ٦ کەسیشیان لە دەرەوەی ماڵ کوژراون.

خشتەی ژومارە (٨)
پێوەندیی نێوان تەمەن و شێوەی مەرگی قوربانیان نیشان ئەدات
\"9946.jpg\"





ئەو ژنانەی کە تەمەنیان لە خشتەی ژومارە (٨) دا دەست نیشان کراوە و خۆیان کوشتووە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٢٥ ساڵدا بووە و ١٠ کەس لەو ١٩ کەسەی کەلە خشتەی سەرەوەدا ئاماژەیان پێکراوە تەمەنیان ١٦ هەتا ٢٥ ساڵ بووە.

هەروەها لە نیوان ئەو ژنانەی کە کوژراون و تەمەنیان دیارە، ٥ کەس لە ١١ کەسە تەمەنیان لە نێوان ١٦ هەتا ٢٦ ساڵدا بووە.

ئەو پێوەندییە دەرخەری ئەوەیە کە دیاردەی خۆکوشتن، کوژران و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان لاواندا باوە و بەرچاوترە.