خۆکوژیی ژن و لاوێکی سەردەشتی

15:17 - 17 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ژن و لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بانەمەڕ، ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی \"شادی ڕەشیدی\"، کچی عەلی، خەڵکی \"دۆڵگەرم\"، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە هاووڵاتییە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری ورمێ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو ژنە هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، لە شوێنی لە دایبکبوونی ئەسپاردەی خاک کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری سەردەشت، بە چەکی ڕاو دستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو لاوە سەردەشتییە و هۆکاری خۆکوژییەکەی، ڕانەگەیەندراوە.