خۆکوژیی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە سەردەشت

19:32 - 10 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچەی سەردەشت کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٨ی رەشەمە کەسێکی بەناوی \"عەبدوڵڵا\" و خەڵکی ناوچەی سەردەشت بە زەبری چەک هەوڵی خۆ کوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پیاوە تەمەن ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی \"قامیشە\"ی سەربە ناوچەی سەردەشت بووە، کە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای وەرزی زستانەوەهەتا ئیستا (١٠ی رەشەمە) ١٥ پیاو لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز (لە ماوەی ٩ مانگدا) ٣ هەزار و ١٢٥ حاڵەتی خۆکوژی لە وڵاتی ئێراندا تۆمار کراوە، کە لە کۆی ئەو ریژەیە ٢ هەزار و ١٤٣ کەسیان پیاو و هەروەها ٩٨٢ حاڵاتیشیان پیاو بوون، کە ئاماری خۆکوژی بە بەروارد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ١٤% رووی لە زیابوون کردووە.