خۆکوژیی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵەی کرماشانی
15:25 - 27 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـــا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر هاووڵاتییەک بەناوی \"ئەسغەر سەلیمی\" تەمەن ٣٨ ساڵ، لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دا و لەئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەر لەو رۆژەدا پێاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵەی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی \"حوسێن عەلیزادە\" بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنــا.
بە پێی ئامارێک کە رێکخراوی پزیشکی دادوەریی وڵاتی ئێران بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، ٢٧١ حاڵەتی خۆکوژی تۆمار کراوە.
بوونی ئەو ئامارەش لەحاڵێک دایە کە بە بڕوای زۆرێک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی، ئەگەر ناوەندێکی تایبەت لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی ئەنجام بدات، ئاماری راستەقینەی خۆکوژیی هاووڵاتییان لەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت.
بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوەیە، ئوستانی کرماشان لەئاستی ئێراندا پلەی دووەمی خۆکوژی تێدا تۆمار کراوە و زۆرترین رێژەی خۆکوژیی هاووڵاتییان، تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٢٤ ساڵدا بووە.
هەروەها بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە هەتا ئێستا، ١٨ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە، کە لەکۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان پیاو و ١٢ کەسیشیان ژن بوون.