خۆکوژیی لاوێکی کورد بە هۆی کێشەی ماڵییەوە

14:34 - 27 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەشێوەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد، بە ناوی \"ئومید محەممەدی\"، تەمەن ٣٠ ساڵ و دەرچووی کارناسی باڵای ڕشتەی کامپیوتر، لە شوێنی کارەکەیدا هەوڵی خۆکوژی‌ داوە و گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە، بە شێوەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم لاوە کوردە بە هۆی کێشەی ماڵییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی کورد، بە ناوی \"دانیال شێخەپوور\"، کوڕی کەماڵ، خەڵکی سەردەشت، بە هۆی \"هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی\"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.