خۆکوژیی لاوێکی ١٨ ساڵە لە سەلاسی باوەجانی

16:57 - 6 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە هۆی \"بێکاری و کێشەی بنەماڵەیییـ\"ـەوە خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد، بە ناوی \"زەکەریا خانی\"، ١٨ ساڵە، کوڕی حەبیب، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و بێکارییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەش، ژنێکی ٣٥ ساڵە، بە ناوی \"سەعادەت حەسەن‌نژاد\" لە باخی شایگانی مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها هەر لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی \"ئومید حەسەنپوور\"، کوڕی کەماڵ، بە هۆی \"کێشەی ماڵیـ\"ـیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.