خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی کورد لە کامیاران
20:15 - 6 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی هەژاری و بێکاریی لەڕادەبەدەر ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان لە ئێران و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان بەشیوەیەکی بەرچاو رووی لەزیادبوون کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئارمان باباسەفەری تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی عەبدولحوسێن و خەڵکی گوندی \"تا\"ی سەربە شاری کامیاران بەهۆکارێکی ناڕوون کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵەیە، کە لە یەک ساڵ پێش ئیستاوە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گەڕەکی حیکمەت ئابادی کرماشان نیشتەجێ بووە، رێکەوتی ١ی رێبەندان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوەو لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
هەروەها کۆتایی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوی سالار سەعدوڵڵاهی، لە ئەنجامی کێشەی کۆمەڵایەتیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.