خۆکوژیی لاویکی تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد لە سەردەشت

16:42 - 6 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: کێشەی بنەماڵەیی، خۆکوژیی لاوێکی خێزانداری خەڵکی ناوچەی سەردەشتی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵە بەناوی شوانە. چ لە گوندی قەلە رەشی سەربە شاری سەردەشت لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

کێشەی بنەماڵەیی هۆکای خۆکوژیی ئەو لاوە کوردەی خەڵکی ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، نرخی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو رەووی لە زیادبوون کردووەو بە شێوەیەک کە نرخی خۆکوژی لە ئوستانی کرماشان ٦.٩ و لە ئیلام ١.٧ لە هەر سەد هەزار کەسدایە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا ٣٦ هاووڵاتیی کورد هەوڵی خۆکوژیان داوەو کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

ئەمانوڵڵا قەرایی‌موقەدەم، کۆمەڵناس لە ئێران، ئانومیی کۆمەڵایەتی و جۆراوجۆر خوازی (تنوع خواهی) بە هۆکارە گشتییەکانی خۆکوژی لە نیو لاواندا لە قەڵەم داوەو بە وتەی ئەو کۆمەڵناسە، ئەم جۆراوجۆر خوازییە(تنوع خواهی)، ئاواتی هەبوونی خانووبەرە، ماشێن و کاری شیاو و ژیانی راحەت و پڕ لە ئاسایش لە خۆ دەگرێت، کە لاوان بەهۆی بێ توانایی لە بەدیهێنان و دەستبەسەر کردنی ئەو ئاواتانە تووشی بێ هیوایی دەبن.