خۆکوژیی سەربازێکی بۆکانی لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە

13:40 - 25 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، سەربازێکی بۆکانی بە ناوی \"عوسمان (ئەمیر) خزری\" کوڕی محەممەد لە پادگانی ئەرتەشی مەراغە لە ڕێگەی خۆکوژییەوە گیانی لە دەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە بە هۆی خەمۆکی و بێ‌هیوایی بە ژیان دەستی داوەتە خۆکوژی.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، سەربازێکی کورد بەناوی \"بەرزان نەدیمی\" کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی \"زیویە\"ی شاری کامیاران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروها ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی \"نەجمەدین شادفەر\"، خێزاندار و تەمەن ٣٢ ساڵ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.