خۆکوژیی سەربازێک لە ئیدارەی پۆلیسی شاری روانسەر
15:31 - 19 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ئیدارەی پۆلیسی شاری روانسەر بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆی کوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی رێکەوتی ١٨ی مانگی خەرمانان سەربازێک بەناوی \"سەجاد رەزایی\" تەمەن ١٩ ساڵ کەلە ئیدارەی پۆلیسی شاری روانسەر سەرباز بووە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی هێنــا.
لە ماوەی ئەمساڵدا ئاماری خوکوژی لە نێوان هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتیشدا رووی لە زیاد بوون کردووە و هەر لەو پەیوەندییەدا چەرند رۆژ پێش ئێستا ئەفسەرێکی هێزی ئینتزامیی شاری میانە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، بە زەبری چەک لەبەر چاوی هاووڵاتییان و لە مەیدانی \"معلم\"ی ئەو شارە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، دوو رێکخراوی سیاسیی و خوێندکاری، کەمپەینێکیان لە ژێر ناوی \" نا بۆ سەربازیی زۆرە ملی (ئیجباری)\" رێکخست و خوازیاری هەڵوەشانەوەی یاسای سەربازیی زۆرە ملی لە وڵاتی ئێــران بوون.