خۆکوژیی سەربازیکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کورد لە مەریوان
13:53 - 18 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی مەریوانی بەهۆیەکی ناڕوون هەوڵی خۆ کوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی ئااژنسی هەواڵدەریی کوردپا؛ عەبدوڵڵا واحیدی، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی عەلی، کە لە کرماشان سەرباز بووە، لە شوێنێک بەناوی قەبری دەروێش لە نزیک گۆلی زرێبار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێت، ئەو لاوە کوردە، کە خەڵی \"دانیکەش\"ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی گەڕەکی \"مەردۆخ\"ی شاری مەریوان بووە، رۆژی ١٤ی خاکەلێوە خۆی کوشتووە و تەرمەکەی پاش دوو رۆژ و لەکاتێکیشدا تەرمەکەی بە دارەوە بووە، دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کەلە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو بوونەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە، هەتا ئێستا (١ی خاکەلێوە هەتا ١٨ی خاکەلێوە) نزیک بە ١٠ حاڵەتی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
لەو پەیوەندییەدا و تەنیا لە یەکەم شەوی نەورۆزی ئەمساڵدا سێ لاوی خەڵکی شاری سنە، کە دوو کەسیان خوشک بوون، هەوڵی خۆکوژیان داو بەو هۆیەوە کچێک بەناوی عەسەل محەمەدی، تەمەن ١٨ ساڵ و هەروەها کورێکی دیکەش بەناوی شاهۆ لە رێگەی خواردنی حەبی برنجەوە گیانیان لەدەست دا.