خۆکوژیی دوو هاووڵاتیی کورد له سەقز و تیکاب

11:36 - 16 جۆزەردان 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی سەقز و تیکاب، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ سآڵە بە ناوی "دانیال حوسێن‌پوور" کوڕی ئەحمەد دانیشتووی گەڕەکی قەوخ بەهۆی هەژای و دەسکورتیی بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مێرمنداڵە سەقزییە پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی لەلایەن بنەماڵەکەی و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی "مەجید'' بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە، هانای بۆ خۆکوژی برد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕیگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.