خۆکوژیی دوو لاوی کورد لەدێهلوڕان و کامیاران
15:24 - 5 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ و ٢٤ ساڵ لە شارەکانی دێهلوڕان و کامیاران لەرێگەی خۆسووتاندن و خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی دێهلوڕان لەئوستانی ئیلام، ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.
ئەو لاوە کوردە لەنزیک بینای \"ئێران خۆدرۆ\" دەستی داوەتە ئەو کارە و دەوترێت برای ئەو کەسەی کە خۆی سووتاندوە هەوڵی کووژاندنەوەی ئاگرەکەی داوە و ئەویش تووشی سووتان هاتووە.
ئەو لاوە تەمەن ٢٥ ساڵەیە گیانی لەدەست داوە و براکەشی بە توندی بریندار بووە و بە هۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، شەوی رابردوو لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی \" یەزدان نەزەری\" خەڵکی کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوترێت یەزدان لەرێگەی خۆهەڵواسین و بە هۆکاری هەژاری و بێکاری دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.
لەوڵاتی ئێران رێژەی خۆکوژییەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ لەزیاد بوون دایە و دەوترێت رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی ١٣ کەس لەرێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانیان دێت.
بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانی شارەزا لەسەر پرسە كۆمەڵایەتی و دەروونیەكان، لەئێران لەهەر ٢٠ كەسی خەمۆك ١٢ كەسێیان دەست دەدەنە خۆكوژی.
هەنووکە خۆکوژی وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەرۆکی کۆمەڵگەی کوردستانی گرتووەتەوە و دەڵێین،\" خۆکوژی لە ئاکامی کێشە کۆمەڵایەتی و تێکچوونە دەروونییەکانی مرۆڤەوە سەر هەڵدەدات و لەکوردستان بە یەکێک لەکێشە گرینگەکان دەژمێردرێ و پێویستی بە لێکۆڵینەوە، خەسارناسی و بەدواداچوون هەیە و سەرەکیترین هۆکاری خۆکۆژیش دەگەڕێنەوە بۆ هەژاری و بێدەرەتانی.