خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز
16:19 - 16 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی ماڵی ژنێکی لاو لە شاری سەقز هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، ژنێکی کورد بە ناوی \"نەهیە ئەلیاسی\" خەڵکی گوندی \"مەڕان\" سەر بە ناوچەی تیلەکۆ و دانیشتووی گەڕەکی \"حاجی ئاوا\"ی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە بە هۆی کێشەی ماڵی هەوڵی خۆکوژی داوە.
مێهرداد مەشایخی: مامۆستا کۆمەڵناسی لە وڵاتی ئامریکا سەبارەت بە ڕێژەی ڕوو لە زیاد بوونی ئاماری خۆکوژی لە ئێران بە \"ڕادیۆ فەراد\" ڕایگەیاند: \"خۆکوژی یەکێک لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکانە لە کۆمەڵگا و کاتی ڕێژەی ئەم ئامارە ڕوو لە زیاد بوون دەکات، باس لە کێشەی پێکهاتەیی جیددی لەو کۆمەڵگایە دەکات\".
ناوبراو بە ڕادیۆ فەراد دەڵێت: \"ئێمە لە ئێران لەگەڵ چەند دەستە لە خۆکوژی بەرەوڕووین. لە بوارێکدا لە پەیوەندیی بە کۆمەڵناسییەوە هەیە و بارودۆخی کۆمەڵایەتی لەو ڕووداوە کاریگەریی هەیە، ئامارەی سێ جۆر خۆکوژی لە ئێران لە سەرەوەییە. جۆری یەکەم، کێشە و ئاریشەکانی فەرهەنگی و گوشارەکان و بارودۆخێکی دژوار،کە دەوڵەت بۆ لاوانی پێکهێناوە، کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، ژمارەیەک لە لاوان، ڕوویان لە خۆکوژی و خۆسووتاندن کردووە\".
بە وتەی مەشایخی، \"جۆری دووهەم لە خۆکوژی تایبەت بە ژنانە بە تایبەتی کچە لاوەکان، کە لە ژێر گوشارە کۆمەڵایەتییەکان خۆکوژی دەکەن و دەستەی سێهەم سەبارەت بە هەژاری و نائومیدیە لە نێوان کەسانی خۆکوژدا\".