خۆکوژی و خۆسووتاندنی چەند هاووڵاتییەک لە شارەکانی کوردستان

12:43 - 31 جۆزەردان 2720

لە یەک حەوتووی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سنە، ورمێ و بۆکان، هەوڵی خۆکوژییان دا و کوتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

سەرەتای حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەینەب مەجیدفەر" خەڵکی گوندی "فەلەکانـ"ـی ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی سووتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها ژنێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی "ف.ک" بە هۆکاری نادیار لە سەربانی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها لە سنە لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە هۆکاری نادیار، بە خۆهەڵواسین لە "پردی گرێزە" خۆی کوشت.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان، لاوێک بە ناوی "بەهمەن مووسەوی" کوڕی "جەلال"، بە هۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.