خۆکوژی مێرمنداڵێکی کورد لە سەردەشت

18:51 - 21 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی کورد لە سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی \"دانیال شێخە‌پوور\" کوڕی کەماڵ خەڵکی سەردەشت خۆی کوشتووە.

ئەم مێرمنداڵە بە هۆی \"هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی\" دەستی داوە بە خۆکوژی.

لەم پێوەندییەشدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی \"کیان مەعروفی\"، تەمەن ١٩ ساڵه، کوڕی ناسر خەڵکی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵناسان دەڵێن: \"خۆکوژی دیاردەیەکی شاراوەیە و تەنانەت ناوەندیی ئاماری ئێرانیش لەو بارەوە ئامارێکی ڕاست ئاشکرا ناکات.\"

بە وتەی کۆمەڵناسان، یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕوونبوونی ئاماری خۆکوژی ئەوەیە، کە لە زۆربەی کاتەکاندا دەیانەوێت خۆکوژی بە مەرگی سروشتی پیشان بدەن.