خۆکوژی دوو هاووڵاتیی سەقزی لە تاران و سەقز

13:33 - 21 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتییە کورد خەڵکی شاری سەقز، لە شارەکانی سەقز و تاران پایتەختی ئێران بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی \"ئەشکان فەڕوخی\" کوڕی حەسەن، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە دانیشتووی گەڕەکی حەماڵاوای خوارووی شاری سەقز بووە، کە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

لە لایەکی دیکەوە، چەند ڕۆژ پێش، لە شاری تاران هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی \"تاهیر شەمسی\" کوڕی مەولان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە فەرمانبەری بانک بووە و لە ڕێگای خواردن\"حەب\" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.