خۆکوژی بەهۆی نەداری لە ناو هاووڵاتییاندا بەردەوامە

12:15 - 19 بانەمەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە، بەهۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

"جەلیل تایمواردی" تەمەن ٥٠ ساڵ خاوەنی ٣ منداڵ، بەهۆی دەسکورتی و هەژاری دەستی بۆ خۆکوژی برد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، دانیشتووی گەڕەکی کانی کۆزەڵەی شاری سنە بووە.

کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشەی بێکاری و هەژاری وەک سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژیی هاووڵاتییان لە قەلەم ئەدەن،کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و چوونەسەری ئاماری بیكاری لە ئێراندا، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات.