خۆپیشاندانی کوردەکانی تورکیە شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە
20:28 - 21 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی هەزاران کەس لە شارەکانی کوردستانی تورکیە بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییە مانگرتووەکان لە شارە کورد نشینەکانی تورکیە شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کوردستانی تورکیە هەزاران کەس بە مەبەستی پشتیوانیی زیاتر ٧٠٠ زیندانیی سیاسیی و مانگرتووی کوردی ئەمڕۆ رژاونەتەنە سەرشەقام و نارەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەربڕی کە لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە بە گازی فرمێسک رێژ هێرشیان کراوەتە سەر و چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە.
هەمان سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە کە ٦ کەسایەتیی سیاسی و پارلەمانتاری کوردی تورکیە بۆ ئەو مەبستە دەستیان داوەتە مانگرتن.
\" گوڵتەن کشاناک و ئایسەل تۆغڵوک، پەرلەمانتارانی بەدەپە، سەباحەت تونجەل، سڕری سورەیا ئۆندەر، عادل کورت\" و ھەروەھا لێپرسراوی شارەوانیی شاری ئامەد \"عوسمان بایدەمر\" لە ریزی مانگرتوان دان و پێشتریش \"ئەمینە ئاینە و ئۆزداڵ ئوچەر\" مانگرتنیان راگەیاندبوو و داواشیان له حکوومهتی تورکیە کردووە بۆ چارهسهرکردنی کێشهکان لەو وڵاتە ههنگاوی راستهقینه هەڵبێنێتەوە.
ماوەی٦٠ رۆژە زیاتر لە٧٠٠ زیندانیی كورد لەناو زیندانەكانی توركیە بە مەبەستی مافی بەرگری كردن لە خۆیان لە دادگاكان بە زمانی كوردی و لابردنی سەرجەم تەگەرەكانی بەردەم پەروەردە بە زمانی كوردی و هەروەها ئیزن دان بە دیداری پارێزەران بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندكراوی پەكەكە دەستیان داوەتە مانگرتنی نادیار.