خۆپیشاندانی خەڵكی دیاربەكر لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە سەركوت كرا
15:08 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوێنێشەممە لەسەر داوای پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی(BDP)و كۆنگرەی جڤاكا دێمۆكراتیك (KCD) بە مەبەستی داوای ئازادكردنی بەرپرسی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان خۆپـیشـاندانێـك لە شـاری دیاربەكر سـازكرا و لەلایەن پۆلیسی توركیەوە سەركوت كرا.
بەشی كوردیی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا لەم بارەوە بڵاوی كردەوە، لەسەر داوای پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP) و كۆنگرەی جڤاكا دێمۆكراتیك (KCD) كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی شەممە بە مەبەستی داوای ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێـكارانی كوردسـتان خۆپـیشـاندانێـك لە شـاری دیاربەكر سـازكرا و لەلایەن پۆلیسی توركیەوە سەركوت كرا.
سەڵاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن كشناك دوو هاوسەرۆكی بەدەپە و عوسمان بایدەمیر سەرۆكی شـارەوانیی دیاربەكر بەشـداریـیان لەو خۆپـیشـاندانەدا كردووە.
هەروەها پەرلەمانتارانی دیكەی بەدەپە وەك: \"ئۆزداڵ ئووچەر، ئایسەل توغڵوك، پەروین بوڵدان، ئەرتوغروڵ كوركچوو، ئامینە ئاینە، ئایلا ئاكاد\" تێیایدا بەشدار بوون.
لەلایەن لێپرسراوە سیاسی و ئەمنیەتییەكانی توركیەوە مۆڵەتی رێك خستنی ئەو خۆپیشاندانە نەدرابوو، بۆیە پـێـكدادانی لێـكەوتەوە و هێزەكانی پـۆلیس بە لێدان و گازی فرمێسـك ڕێژ و ئاو هەوڵی بڵاوەپـێـكردنی خۆپـیشـاندەرانیان دا و لە بەرامبەردا خۆپـیشـاندەرانیش كەوتنە گرتنی شەقامەكان و بەردهاویشـتنی هێزەكانی حكومەت.
بەپێی هێندێسەرچاوە نزیك بە بیست كەس لەو خۆپیشاندانەدا بریندار بوون.
ماڵپەڕی رووداو نێت لەم بارەوە بڵاوی كردۆتەوە، ماوەی چەند هەفتەیەك بوو پارت و رێكخراوەكانی كوردستانی توركیە سەرقاڵی ئامادەكاری بوون بۆ سازكردنی خۆپیشاندانێكی گەورە لە شاری دیاربەكر.
ئەم خۆپیشاندانە هاوكاتە لەگە راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان لە ساڵی پاردا، هەر بۆیە ئەوە دەبێتە یەكێك لە دروشمەكانی خۆپیشاندانەكە، بەڵام ئامانجی سەرەكیی داوای رزگاریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە.
ماوەی 354 رۆژە حكوومەتی توركیە رێگای نەداوە پارێزەرەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان سەردانی ئیمراڵی بكەن و هیچ هەواڵێكی نوێ لەبارەی رەوشی لەبەر دەستدا نیە.
ماڵپەڕی \"ئاوێنە نیووز\"یش بڵاوی كردەوە، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دوێنی دیاربەكر سەرەتا لە بارەگای ناوەندی \"پارتی ئاشتی و دیموكراسی\"یەوە بەرەو مەیدانی ئێستاسیۆن وەڕێكەوتنو دواتر بە شێوەیەكی توند لەلایەن هێزە ئەمنیەیەتییەكانی توركیەوە هێرشیان كرایە سەرو ژمارەیەكی زۆر لە بەشداران بریندار بوون، كە لە ناویاندا \"ئایەلە ئاكات\" ئەندامیپەرلەمانو نوێنەری شاریباتمان بەرچاو دەكەوێ.
یەكێك لە رێكخەرانی كۆبونەوەكە رایگەیاند، هێزە ئەمنیەتییەكان و پۆلیس بە ئوتومبێلیئاوپڕژێن و بۆمبیفرمێسك رێژ لە چەندین لاوە هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و پەلاماریخەڵكیان دا، بەتایبەتی لە نزیك بارەگای بەدەپە چەندین كەس بریندار بوون.
وتیشی، لە كاتی بەشداری كردنی سەلاحدین دەمیرتاش و چەند پەرلەمانتارێكی تری پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی و لێپرسراوی شارەوانیی شاری دیاربەكر، پۆلیس لە رێگایئوتومبێلیئاوپڕژێنەوە هێرشی كردە سەریان و دواتر بەریەككەوتن و شەڕ لە نێوان خەڵك و پۆلیسدا دەستی پێكرد.