خۆپیشاندانی خەڵكی تاران بەردەوامە و کوژران و برینداری لێکەوتەوە

19:32 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دوایین هەواڵ و زانیارییەكان لە تارانەوە دەبڕی ئەوەن كە خۆپیشاندانی خەڵكی ناڕازیی تاران بەردەوامە و بە توندوتیژی كێشراوە یەک کەەس کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئەمڕۆی تاران كە هەر لەسەر لەبەیانییەوە لە ئیتعتراز بە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی دراو و پشێویی بازار دەستی پێكردووە و تەشەنەیان سەندووە و چەندین شوێنی دیكەی تارانی گرتۆتەوە و بە توندوتیژی كێشراوە و لە مەیدانی فیردەوسی یەک کەس کوژراوە ٢ کەسی تر بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە توندوتیژییەكانی تاران بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە كە لە شەقامەكانی لالەزار، ناسر خوسرەو، مەیدانی فیردەوسی بە توندویتژی كێشراوە و بانكەكانی میللی و سادرات لقی ئەو دوو شەقامە ئاگریان تێبەر دراوە و خەڵك هێرشیان كردۆتە سەر بانكی میللیی لقی فیردەوسیش.

\"7269.jpg\"
سەرەچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت بەرەنگاری خەڵك بوونەتەوە و بۆ بڵاوەكردنیان لە گازی فرمێسك ریژیان بەكار هێناوە و كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر كراون.

هەواڵ و زانیارییەكان باس لەوە دەكەن لە حاڵێكدا هەواڵدەرییە ناوچەیی و جیهانییەكان بە چڕی رووداوەكانی ئەمڕی تاران رووماڵ دەكەن، هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەت هێرشیان كردۆتە سەر كافی نێتەكانی شەقامی فیردەوشی و دایان خستوون و زۆربەی تەلەفۆنەكانی ئەو ناوچەیە پچڕاوە و ناردنی \"SMS\" بە مۆبایل راگیراوە.

هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردۆتەوە پاش ئیعترازی دووكان و بازاریانی مەیدان و خیابانی فیردەوسی، سەدان هێزی پۆلیسی دژە شۆڕش بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ناڕازییان جێگیر كراون و لە نێوانیاندا شەڕ و پێكدادان رووی داوە و كۆمەڵێك خەڵك قۆڵبەست كراون.

بەپێی گرتە ویدیۆیەك كە ماڵپەڕی ئیران پرێس نیووز بڵاوی كردۆتەوە خۆپیشاندەر و ناڕازییانی تاران دروشمی دژە سووریەیان دووپات كردۆتەوە و وتوویانە: \"سوریە را رها كن، فكری بە حال ما كن\".