خۆكوژیی ژنێكی دووگیان و لاوێک لەناوچەی مەهاباد و مەریوان
14:33 - 23 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: لەناوچەكانی چۆمی مەجیدخان و مەریوان ژنێكی تەمەن ٢٣ ساڵ و لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵ كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر ژنێكی دوو گیان بەناوی مەرزییە قارەمانی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی ئاوایی \"خانكەندی\"ی سەر بە چۆمی مەجیدخان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردەواوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
دەگوترێت كە ئەو ژنە كوردە بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیی داوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢١ی خاكەلێوە لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی \"دانا خونكە\" كوڕی عەبدوڵڵا و خەڵكی ئاوایی \" سەرنژمار\"ی مەریوان لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەوتەی كەسانی ئاگادار، ئەو لاوە كوردە لە ژێرزەمینی ماڵەكەی خۆیاندا دەستی داوەتە ئەوە كارە.
دانا خونكە خاوەنی خێزان و باوکی منداڵێكی تەمەن ٥ ساڵان بووە.
وڵاتی ئێران و بەتایبەت كوردستان نێوەنجی تەمەنی خۆكوژی لەنێو هاووڵاتیاندا ١٨ هەتا ٣٠ ساڵدایە و دیاردەی توندوتیژی و خۆكوژیش رۆژلەگەڵ رۆژ لە پەرەسەندن دایە.
لەو پێوەندییەدا خاڵید تەوەكولی، كۆمەڵناس لە لێداونێكدا بۆ ئاژانسی كوردپا رایگەیاندبوو، توندوتیژییەكانی ناو كۆمەڵگەی ئێمە، بەشێكی بۆ فشارە ئابووری، كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان دەگەڕێتەوە.
تەوەكولی ئەوەشی خستبووەڕوو، هەتا ئێستاش لە كۆمەڵگەی پیاوسالاردا، پاساو بۆ توندوتیژی دەهێنرێتەوە و لە بنەماڵەی پیاوسالاریشدا لایەنگری لە توندوتیژی دەكرێت، بۆیە دەبینین کۆمەڵێک پاشهاتی وەكوو كوشتن و خۆكوژیی لێ دەكەوێتەوە.